بلینكن: كاردەكەم بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، سەردانی ئیسرائیل دەكات و لە سەردانەكەشیدا كار بۆ ئەوە دەكات ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل درێژ بكرێتەوە.

رۆژی چوارشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2023 ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ لە برۆكسل باسی لە ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل كرد و وتی، لە دوو رۆژی داهاتوودا سەرنجمان دەخەینە سەر ئەوەی بزانین دەتوانین چی بكەین بۆئەوەی ئاگربەستەكە درێژ بكەینەوە، بارمتەی زیاتر ئازاد بكەین و هاوكاریی زیاتر بگەیەنینە غەززە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی، هۆكاری ئەوەی دەمانەوێت ئاگربەستەكە درێژتر بكرێتەوە ئەوەیە، كە دەمانەوێت بارمتەكان ئازاد بكرێن و بگەڕێنەوە ماڵەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا