پۆڵتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت كاتی ئه‌وه به‌سه‌رچووه كه ئاگر له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌یته‌وه.
ئۆفیر جەندیڵمان وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووە، نافتالی بینێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل لە پەیامێکیدا بەبەرپرسانی ئێرانی وتووە، چیتر ناتوانن ئاژاوه له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بكه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی تارانیش به‌سه‌رچووه.
نافتالی بینێت لەمیانی سەردانی مەیدانیی بۆ فەرماندەیی ناوچەی سەربازی باکووری ئیسرائیل لەگەڵ کوخافی ئەفیف سەرۆک ئەرکانی سوپا، وەك پەیامێكی قورس بۆ ئێران ئەوەشی راگەیاندووە، هه‌ر كه‌سێك هه‌ڕه‌شه له ئیسڕائیل بكات باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت.
رۆژی 29ی تەمموز، كەشتی نەوتی مێرسێر ستریت كە كۆمپانیای زودیاكی ئیسرائیلی خاوەنداری دەكات لە کەناراوەکانی نزیک لە سنوری عومان بە درۆن هێرشکرایە سەری و بەهۆیەوە دوو كه‌س لە تیمی کەشتییەکە کوژران کە یەکێکیان بەریتانی و ئەوی دیکەیان رۆمانی بوو، دوای ئه‌وه‌ش ئیسرائیل ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد.
دوای هێرشەكە چیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریكا و ئیسرائیل لەبارەی هەڕەشەكانی ئێران بۆسەر ناوچەكە گەیشتونەتە رێككەوتن و بڕیارە كاری جدی لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدەن.
هاوكات، ئانتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و دۆمینیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایانگەیاند، ئێران ئەنجامدەری هێرشی سەر كەشتییەكەی سەر ئیسرائیل بووە لە دەریای عومان و ئاماژە بەوەشدەكەن كە ئەو هێرشە بێ وەڵام نابێت.