نیویۆرک تایمز: ئیسرائیل لە هەولێرەوە هێرشی کردوەتە سەر ئێران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئێران ئەو هێرشانەی لە وەڵامی هێرشێکی ئیسرائیل ئەنجامداوە کە مانگی ڕابردوو ئیسرائیل کارگەیەکی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە هەولێر کردوەتە ئامانج.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکە، دوابەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کارگەیەی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تەلئەبیب ڕایگەیاندووە کە دەیانەوێت پێش ئەوەی فڕۆکەکانی ئێران بفڕن لەناو کارگەکاندا بیانکەنە ئامانج.

ئەوەشهاتووە، ئێران ڕایگەیاندووە ئەو شارەزا سەربازییانەی ئیسرائیل کە پلانی هێرشەکەی سەر کارگەی دروستکردنی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئێرانیان داڕشتووە بنکەکەیان لە عێراقەو مەبەستیشیان شاری هەولێرە.

دوابەدوای هێرشە موسەکییەکەی سەر شاری هەولێر ئێران راستەوخۆ بەرپرسیارێتی هیرشەکەی گرتە ئەستۆو ڕایگەیاند، لە شاری هەولێر بنکەیەیکی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەمە یەکەمجارە ئێران بەمجۆرە هێرشبەرییە و بەئاشکرا هێرشێکی لەو جۆرە بە موشەکی بالیستی ئەنجام دەدات و دواتر بەرپرسیارێتییشی دەگرێتە ئەستۆ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا