ئەمریکا بە بەهای 1.2 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، بە بەهای 1.2 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکەن.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” پشتیوانی خۆی بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی ئۆکرانیا لەڕێگەی بەهێزکردنی توانای ئاسمانی ئۆکرانیا و ناردنی تۆپ و تەقەمەنییەوە دووپات دەکاتەوە بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوە دژی توندوتیژییەکانی ڕوسیا”.

ئاماژەی بەوەکرد، بە بەهای 1.2 دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات، کە چەکی بەرگریی ئاسمانی، تۆپ و تەقەمەنی، تەقەمەنی بۆ سیستمی دژەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان، گوللەی تۆپی 155 ملیم و ڕادار لەخۆدەگرێت.

لەکاتێکدا، ئەمریکا لە سەرەتای شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە زۆرترین هاوکاری پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە و ئەم هاوکارییەش بەشێکە لە پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی بۆ ئۆکرانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا