هاکان فیدان لە هەولێرە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درەنگانی شەوی رابردوو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێم و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێی چەند پرسێک بکات.

لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی هەولێر، هاکان فیدان، و شاندی یاوەری، لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی ترەوە پێشوازی لێکرا. و بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەست پێ بکات.

بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە. پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی تورکیاوە، یەکێک دەبێت لە تەوەری کۆبوونەوەکان.

رۆژی سێشەممەی رابردوو 22ی ئاب، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەت تورکیا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری بەغدا، لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و چەند بەرپرسێکی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا