ئەمریکا لەبارەی بۆردومانکردنی زاخۆ: کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی جێی قبوڵ نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا بۆسەر زاخۆ هاتەدەنگ و وتی، “ئەمریکا ئیدانەی ئەم هێرشە دەکات و جەختی لەوەش کردەوە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی جێی قبوڵ نییە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لایخۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی قوربانیانی بۆردومانەکە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئیدانەی ئەم جۆرە هێرشانە دەکات.

هاوکات دووپاتیشی کردەوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی عێراق لەپێناو پاراستنی سەروەری وڵاتەکە و بوژاندنەوەی.

ڕۆژی چوارشەممە هێزەکانی تورکیا ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆیان بۆردومان کرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا