ئاماری شەهید و بریندارەكانی سەیدسادق

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت لە سەیدسادق ئاشكرایكرد، لەخۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆدا كەسێك گیانی لە دەستداوە و حەوتی دیكەش برینداربوون.

حەیدەر حەسەن ئەحمەد بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە حەوت بریندار رەوانەی نەخۆشخانەكەمان كراو كەسێكیش گیانی لە دەستدا”.

باسی لەوەشكرد، بریندارەكان چواریان لە هێزە ئەمنییەكانن كە ئاسەوای بەردو دار بە جەستەیانەوە بووە، سێ‌ هاوڵاتیش برینداربوون كە ئاسەواری گوللـە بە جەستەیانەوە بووە و تەنها یەك هاوڵاتی بەهۆی سەختی برینەكەی رەوانەی سلێمانی كراوە.

خۆپیشاندانەكەی سەیدسادق هاوشێوەی چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكە لە رۆژی دووشەممەوە بەردەوامە، پێشتریش جگە لە سوتاندنی بینای قائیمقامیەت و ماڵی قائیمقامی قەزاكە، بارەگای هەموو حزبەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا