یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتیمانی ڕێککەوتن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 شاندی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتیمانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر کارکردن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتیمانی:

لە چوارچێوەی ئامادەسازی و خۆسازاندن بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی داهاتووی هەرێم و عێراق و ناوچەکە بەگشتی

وەفدی باڵای هەریەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتیمانی بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی و ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی، ئەمڕۆ 16/9/2021 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر چەندین تەوەرەی گرنگ و پەیوەند بە خەڵکی کوردستان و عێراق، هاوکات پشتگیری و داکۆکیکردن لە پڕۆسەی چاکسازی لە سەرجەم جومگە و پێگە ئیداری و سیاسییەکان.

هەردوولا رێککەوتن لەسەر کارکردن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و جەختکردنەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەرخستنی دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان و فراوانکردنی چەتری هاوپەیمانی لە داهاتوودا.

تەوەرێکی تری رێککەوتنەکە جەختکردنەوە بوو لەسەر کارکردن بۆ بنیاتنانی سیستمێکی سیاسی هاوچەرخ لەسەر بنەمای دادپەروەری و زامنکردنی مافەکانی مرۆڤ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا