سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی بانكی ناوەندی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
موقتەدا سەدری سەرۆكی رەوتی سەدر داوای هەڵوەشانەوەی بڕیارەكەی بانكی ناوەندی عێراقی كرد.

موقتەدا سەدر داوای لە حكومەت و پەرلەمانی عێراق كرد، كە رێكار بۆ بڕیاركەی بانكی ناوەندی بگرنە بەرو پارێزگاری بانكەكەش لەپۆستەكەی دووربخەنەوە.

سەرۆكی رەوتی سەدر باسی لەوەش كردووە، بانكی ناوەندی و هەموو بانكە حكومییەكانی تر بەدەست گەندەڵی‌و تاڵانكارییەوە دەناڵێنن، بۆیە پێویستە خۆیان هەڵبوەشێنەوە، نەك بڕیارێكی لەو شێوەیە دەربكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی شەممە 19ی كانوونی یەكەم بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزێنێت، ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا