ناوچەی “پێنج شێر” لە دەرەوەی دەسەڵاتی تاڵیبان ماوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانگشێر، کە بە ناوچەی پێنج شێر ناسراوە، تاکە ویەلایەتە لە دەرەوەی دەسەڵاتی تاڵیبان ماوەتەوە.

بانگشێر تاکە ویلایەتە، لە کۆی 34 ویلایەت لە ئەفغانستان، تائێستا تاڵیبان کۆنترۆڵی نەکردووە، ژمارەی دانیشتوانەکەی ١٥٠ هەزار کەسەو، لە %98.9ی دانیشتوانەکەی تاجیکین.

هێزەکانی حکومەت و چەکدارانی ناوچەکە پێکەوە کۆبوونەتەوە، لە سنوری بانگشێر وەستاون و بەرەنگاری تاڵیبان دەبنەوە تاوەکو نەیەنە ویلایەتەکە، بۆ جاری دووەم ئەرکەکەیان بەجێ دەهێنن.

بورهان ئەلدین ڕەبانی بەرپرسی هێزە حکومیەکان، وتی لە ساڵی 1996دوای ئەوەی هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان کابولیان گرت، ئەمان چوونەتە دۆڵی بانگشێر بەرەنگاری هێزەکانی تاڵیبان بوونەتەوە، نەیانهێشتووە کۆنترۆڵی هەموو ناوچەکە بەکەن، لە ئێستاشدا دەیانەوێت هەمان ئەرک دووبارە بکەنەوە، ڕێگری لە تاڵیبان بکەن بۆ گرتنی هەموو وڵات.

لە ئێستادا سەرکردە بەرهەڵستکارەکان لە بانگشێر، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی جەنگێکی گەورە لە دژی تاڵیبان بکەن، ٢٠ بنکەی سەربازیان لە دۆڵەکەدا هەیە، لە کاتێکدا شەڕەکانی پێشوویان لەگەڵ تاڵیبان لە 8 شەڕ تێپەڕ ناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا