بەرمیلێک نەوت لە سەروو 102 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە سەروو 102 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 102 دۆلار و یەک سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 97 دۆلار و 92 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

یەکێک لەو هۆکارانەی بووەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەمبوونەوەی داواکاری چین بوو لەسەر نەوت، بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا