یەكگرتوو حكومەتی هەرێم بەهۆكاری زیادبوونی دیاردەی لەشفرۆشی تۆمەتبار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ دیاردەی لەشفرۆشی دەكات و سەرۆكی فراكسیۆنەكەش دەڵێت: ئەم دیاردەیە داڕمانێكی ئەخلاقی دروستكردووەو ئەم داڕمانەش كارەساتی گەورەی لە رەوشت و رەفتاری خێزانەكاندا بەدی هێناوە، حكومەتیش بەرپرسیاری یەكەمە لە زیادبوونی ئەم دیاردەیە.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ داواكاری گشتی سلێمانی، شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و باسی لەوەكرد بەئامانجی بەدواداچوونی دیاردەی لەشفرۆشی لەهەرێمی كوردستان سەردانی داواكاری گشتی سلێمانیان كردووە.

هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، كە پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس ئامادەی بوو شێركۆ جەودەت وتیش: حكومەت بە بەرپرسیاری یەكەم دادەنرێت لەزیادبوونی دیاردەی لەشفرۆشی، چونكە بە رەهایی كارئاسانی دەكرێت بۆ ئەم دیاردەیە و سەنتەر و دەزگای تایبەتیان بۆ تەرخانكراوە بە بەرچاوی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانەوە لە شارەكانی هەرێم بە دامەزراوەیی و بە تیم ئەم دیارەدەیە رێكدەخرێت.

شێرۆكۆ جەودەت باسی لەوەشكرد، بەڵگەكانمان لەگەڵ داواكاری گشتی سلێمانی تاوتوێكرد بۆئەوەی رێكاری یاسایی پێویست بگیرێتە بەر و ئەم دیاردەیە بوەستێنرێت.

هەروەها ئاشكراشیكرد، لە هەوڵی ئەوەداین رێكاری یاسایی پێویست بگیرێتەبەر و لە دەرەنجامی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان هەموو ئەو كەس و لایەنانە ئاشكرادەكەین لەپشتی ئەم كارەوەن و ئافرەت لە رووسیا و ئۆكرانیاوە دەهێنن سەرباری لەشفرۆشی تلیاك فرۆشی و تلیاك گواستنەوەیان پێدەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا