پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک شوێن باران دەبارێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
هاوکات، سبەی دووشەممە، ئاسمانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک شوێن هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و ڕاپەڕین و ڕۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و کەرکووک.
ئەوەش هاتووە، هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت و شەپۆلێکى تۆز و خۆڵى مام ناوەند ڕوو لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە شارى دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى دەوروبەر و گەرمیان دەکات.