گۆڕان: بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق مەترسی جدین لەسەر ئاسایشی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

دوای ئەوەی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە پردی هێرشیان کردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جموجوڵی چەکدارەکانی داعش، کە لە ئەنجامی بۆشایی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگەوە دەرفەت دەقۆزنەوە، بە مەترسی جدی دەزانین لەسەر ئاسایشی عێراق و ھەرێم بە گشتی و، کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە تایبەتی.

هاوكات راگەیەندراوەكەی گۆڕان ئاماژە بەوەشدەكات، ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان سوپای عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە بە پشتیوانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بە ھەنگاوێکی زۆر پێویست دەزانین بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلانی تیرۆریستان و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و سەقامگیری ئەو ناوچانە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ1ی ئایار چەکدارانی  تیرۆریستی داعش هێرشیان كردە هێزەكانی پێشمەرگە لە  سنوری پردێ  و بەوهۆیەشوە ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب و  دوو پێشمەرگە شەھید بون و دووانی دیکەش بریندار بون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا