روسیا سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگریی S-500ی تاقیكرده‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا رایگه‌یاند، مووشەکی ئێس پێنج سه‌د دەتوانێت تاوەکو شه‌ش سه‌د کیلۆمەتر بەدوای ئامانجەکەیدا بڕوات و بەسەرکەوتوویی ئامانج بپێکێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌و سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگریی S-500ی به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرده‌وه‌ كه‌ دەتوانێت هەموو فڕۆکە و مووشەکێک لە ئاسمان بخاتە خوارەوە ئه‌گه‌ر خێرا بن یان دوور بن.

ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا سه‌باره‌ت به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ی له‌ توانا سه‌ربازییه‌كانیدا زۆر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چووه‌. کەرتی فڕۆکەوانیی ڕوسیا توانایەکی گەورەی بۆ بەرەوپێشچوون هەیە و پیشەسازیی دروستکردنی فڕۆکەکانمان بەردەوامە لە دروستکردنی فڕۆکەی پێشکەوتو.

هاوكات ئه‌مریكا نیگه‌رانی له‌ تاقیكردنه‌وی مووشه‌كی به‌رگریی S-500ی له‌لایه‌ن روسیاوه‌ ده‌ربڕیوه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌، جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگه‌یاندووه‌، مووشەکەکانی ڕوسیا سەقامگیری تێکدەدەن و مەترسیی گەورەیان دروست ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە.

راشیگه‌یاندووه‌، پێچەوانه‌ی موشه‌كه‌كانی روسیا، ئەمریکا ئەو مووشەکە هایپەرسۆنیکانە دروستدەکات کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان نییە.

له‌دوای ساڵی 2014، به‌هۆی لکاندنی نیمچەدوورگەی کریمیا بە ڕوسیاوە گرژی له‌ نێوان مۆسکۆ و وڵاتانی رۆژئاوادروست بوو، له‌وكاته‌وه‌ کرملین بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆژیای سەربازیی کردووەتە پێشینەی كاره‌كانی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک