ئەمریكا هۆشداری لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی وڵاتان لەگەڵ ئەسەد دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجییەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، رایگەیاند ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لە بەرژەوەندی كەسدا نییە.

جۆن كێربی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجییەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە سوریا وتی: هیچ شتێك لەبارودۆخی سەربازانی ئەمریكی لەم وڵاتەدا نەگۆڕاوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریكییە وتیشی: سەربازانی ئەمریكی بە شێوەیەكی یاسایی لە سووریا كار دەكەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆكی ئەمریكا دەسەڵاتی یاسایی پێویستی هەیە بۆ پاراستنی سەربازەكانی و مانەوەیان.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە ئێستادا بەشێك لەوڵاتە عەرەبییەكان پەیوەندییەكان لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا ئاسایكردۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا