وادەی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆكرانیا دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆكرانیا لە ئەنتاڵیا بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی توركیا كۆدەبنەوە، كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەو دوو بەرپرسە باڵا دیپلۆماسییەی رووسیا و ئۆكرانیا لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكانی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا یەكەم كۆبوونەوەیە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و دیمیترۆ كولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە 10_3_2022، كاتژمێر 11:00 لە ئەنتاڵیا و بە نێوەندگیری مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی قەیرانی ئۆكرانیا كۆدەبنەوە.

دوای هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا، لە 24 ی شوباتی رابردوو، ئەوە یەكەمجارە كە ئەو دوو وڵاتە لە ئاستی باڵا كۆدەبنەوە، لەوبارەوە، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە تویتێكدا رایگەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر دەستپێشخەریی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و هەوڵە دیپلۆماسییەكانی ئەو وڵاتە بووە بۆ نێوەندگیری لەنێوان رووسیا و ئۆكرانیادا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا