ئەردۆغان فەرمان دەكات لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەی كارگەكەی ئەنقەرە بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی تەقەمەنی و كەرەستەی مووشەك لە ئەنقەرە روویدا و پێنج كرێكار گیانیان لەدەستدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا فەرمانی بە وەزیری بەرگری كرد كە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكەن.

سەرۆكایەتیی پەیوەندییەكانی سەرۆككۆماری توركیا بڵاویكردەوە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندی بە یاشار گولەر، وەزیری بەرگرییەوە كردووە و زانیاریی لەبارەی رووداوەكە لێ وەرگرتووە. هەروەها فەرمانیكردووە دەست بە لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە بكرێت.

وەزیری كار و ئاسایشی كۆمەڵایەتیی توركیا، ڤەدات ئشكخان رایگەیاند، دوای تەقینەوەكەی كارگەی مووشەك و تەقەمەنی (MKE) لە قەزای ئێلماداغ، پشكنەری پسپۆڕی سەر بە وەزارەتەكەیان بۆ پشكنین و لێكۆڵینەوە پێویستەكان ئەركدار كراون.

ئەو كارگەیە دەكەوێتە ناوچەی ئەلماداخ لە ئەنقەرە و پێداویستییەكانی تەقەمەنی و كەرەستەی مووشەك و رۆكێت بۆ وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگریی توركیا دابین دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا