ئەمڕۆ ئەم وەزارەتانە مووچە وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ مووچەی مانگی شوباتی کۆمەڵێک وەزارەتی دیکە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە2ی نیسان، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتەکانی، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان، زیندانییە سیاسییەکان و خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

لەکاتێکدا، ڕۆژی پێنجشەممە28ی ئادار، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکەمەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە.

بەپێی خشتەکە، ڕۆژی شەممە30ی ئادار، بە وەزارەتەکانی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت دەستیپێکرد و ڕۆژی پێنجشەممە4ی نیسان، بەکۆمەڵێک وەزارەتی دیکە دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا