نەتەوەیەكگرتووەكان: شەش هەزار كەس لە سودانەوە بەرەو ئەفریقای ناوەڕاست هەڵاتوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، نزیكەی شەش هەزار كەس كە زۆربەیان ژنن، لە دوو هەفتەی رابردوودا بەرەو كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست هەڵاتوون.

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، 70%ی ئەو ژمارەیە ژنن، 15%یان كچن و 10%یشیان پیاون.

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە 15ی نیسانەوە شەڕ و پێكدادان لەنێوان سوپای سوودان بە سەركردایەتیی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەكانی پشتیوانیی خێرا بە سەركردایەتیی محەمەد دەگەلۆ، ناسراو بە حمێدتی، بەردەوامە. ناو بە ناو چەند جارێك ئاگربەست راگەیەندراوە، بەڵام وێڕای ئاگربەستیش، پێكدادانەكان بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا