سەرۆكی فەرەنسا ئیدانەی لە سێدارەدانی عەلی رەزا ئەكبەری دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ئیدانەی لە سێدارەدانی عەلی رەزا ئەكبەری لە لایەن ئێرانەوە دەكات.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە توویتێكدا رایگەیاند: لە سێدارەدانی عەلی رەزا ئەكبەری كارێكی ترسنۆكانە و دڕندانەیە.
ماكرۆن سەرەخۆشی لە بەریتانیا و خەڵكی ئێران كرد و رایگەیاند، ناوی عەلی ڕەزا چووە ناو لیستی ئەو قوربانییانەی ئێران لە سێدارەی داون.

عەلی رەزا ئەكبەری، جێگری وەزیری بەرگریی پێشووتری ئێران، بە تۆمەتی سیخوڕی لەسێدارە درا.

رۆژی شەممە 14_1_2023 ناوەندی هەواڵی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، عەلی رەزا ئەكبەری كە خاوەنی رەگەزنامەی ئێرانی و بەریتانی بوو بە تاوانی سیخوڕیكردن بۆ بەریتانیا و جووڵانەوە لە دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە سێدارە دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا