پۆڵەتیك پرێس
بەگوێرەی زانیاری بەرپرسانی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق و هەرێم، بەراورد بەساڵانی رابردوو سەرچاوە ئاوییەكان كەمیكردووە، ئەوەش مەترسی بۆ كەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان دەبێت.
وهزارهتی سهرچاوهكانی ئاوی عێراق لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند “رێژهی ئاوی بهنداوی دوكان بهبهراورد بهساڵی ڕابردوو 70% كهمیكردوهو له ئایندهیهكی نزیك عێراق كۆبونهوهیهك لهبارهی ههردو بهنداوی دوكان و دهربهندیخان لهگهڵ ئێران ئەنجام دەدات”.
لای خۆشیەوە ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بەراورد بەساڵانی رابردوو ئاستی ئاوی سەرچنار كەمیكردووە، بەڵام تائێستا هیچ گۆرانكاریەك لەدابەشكردنی ئاوی ماڵان نەكراوە”.
وتەبێژی ئاوی سلێمانی وتیشی “هەركاتێك گۆرانكاری لەدابەشكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان كرا پێشتر هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە”.
لەزانیاریەكانی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاودا هاتووە ئەمساڵ کەمی باران بارین ودابەزینی ڕێژەی بەفربارین کاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر داهاتە بەدەستهاتووەکانی ئاو لەوڵاتانی دراوسێ وسەرچاوەوە، بەتایبەتیش لەئێرانی دراوسێوە ،کەداهاتەکانی بەنداوی دوکان بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو بەڕێژەی لەسەدا 70 کەمیکردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی نەبارینی بڕی پێویست باران ئەمساڵ لە هەمدێك ناوچە مەترسی وشكەساڵی هەبوو، بەوهۆیەوە چاوەرواندەكرێت بۆ مانگەكانی داهاتوو پێدانی ئاوی ماڵان كەمبكرێتەوە و بە سێ بۆ چوار رۆژ جارێك ئاو دابەشبكرێت.