عێراق لەڕووی خەرجی سەربازییەوە هەشتەم وڵاتی عەرەبییە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ئامارێکی دامەزراوەی پۆڵێنکردنی جیهانی تایبەت بە کاری سەربازی “GFP”، عێراق لە پلەی هەشتەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی خەرجی ساڵانەی سەربازییەوە بۆ ساڵی 2021.

بەپێی دوایین ئاماری دامەزراوەکە، کۆی خەرجی ساڵانەی بواری بەرگری عێراق گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار و هەموو ئەو خەرجییانە دەگرێتەوە کە دابینکراون بۆ کڕینی کەلوپەلی سەربازی و چاککردنەوە و موچەی خانەنشینان.

ئەوەش هاتووە، عێراق لەسەر ئاستی جیهان لەکۆی 139 وڵات لە پلەی 40هەمین و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە پلەی هەشتەمدایە و بەدوای هەریەکە لە وڵاتانی، سعودیە، ئیمارات، جەزائیر، میسڕ، کوەیت، عەمان و مەغریبدا دێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی ئابی ساڵی رابردوو، دامەزراوەی پۆڵێنکردنی جیهانی تایبەت بە کاری سەربازی ئامارێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتبوو، عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی 72هەمین و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە پلەی 14هەمیندایە لەڕووی خەرجی بەرگری ساڵانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا