پۆلیسی راپەڕین لەسەر دوو رووداوی تەقەکردن روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لەسەر دوو رووداوی تەقەکردن لە سنوورەکە، روونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، لە چەند پەیجێکی نا فەرمی هەواڵای ناڕاست بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی رووداوی تەقەکردنەکان بڵاوکراونەتەوە و سەرلەبەریان دوورن لە راستی.

روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین:

دوای ئەوەی لە چەند پەیجێکی نافەرمی هەواڵێکی ناڕاست بەمەبەستی بەلاڕێدابردنی ڕوداوی تەقەکردنەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، سەرلەبەری ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لەڕاستی.

ڕاستی و دروستی هەواڵەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:١١ خولەک لەشاری ڕانیە گەرەکی مامۆستایان دەستڕێژی گوللە لەماڵێک کرا، دەستبەجێ هێزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە (نەژدە) و بنکەی پۆلیسی ڕزگاری و بەهەماهەنگی هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە کرا، بەڵام کەمێک دوای ڕوداوی تەقەکردنی یەکەم ڕوداوێکی تری تەقەکردن لە گەڕەکێکی تری شاری ڕانیە کە گەڕەکی کێوەڕەشە ڕویدا، لەوکاتەشدا هێزەکان کە سەرقاڵی کۆنترۆڵ کردن و لێکۆڵینەوە بوون لە ڕوداوی تەقە کردنی یەکەم، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوی تەقەکردنی دووەم و بارودۆخی ڕوداوی تەقەکردنی دووەمیش کۆنتڕۆڵ کرا.

لەگەڵ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی، دوو کەس لە سەر هەردوو ڕوداوی تەقەکردنەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کراون کە هەردوکیان کارمەندی هێزە ئەمنیەکانن. بۆ ئەو مەبەستەش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لێرەوە تەواوی هاوڵاتیانی سنورەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە هێزەکانی پۆلیس بە هەماهەنگی هێزە ئەمنیەکانی تری سنورەکەمان بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بە مەبەستی دابین کردنی ئارامی و ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتانی سنورەکەمان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا