ڕوسیا فڕۆکەیەکی دیکەی هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی غەززە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی فریاکەوتنی ڕوسیا ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی دیکەی هاوکاری مرۆیی لە مۆسکۆ ڕەوانەی میسر کرا بۆ دانیشتووانی غەززە.

ئەمڕۆ شەممە25ی تشرینی دووەم، وەزارەتی فریاکەوتنی ڕوسیا ڕایگەیاند،” وەزارەت کاروانێکی دیکەی هاوکارییە مرۆییەکان، کە 15 تۆنە ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، هاوکارییەکە لە خواردنی منداڵان، پێداویستی پاککەرەوەی تەندروستی، بەتانی و کیسی خەوتن پێکهاتووە.

ڕوونیکردەوە، لە فڕۆکەخانەی جۆکۆفسکی دەوروبەری مۆسکۆ فڕۆکەکە فڕیوە بۆ فڕۆکەخانەی عریش لە میسر، لەوێش ڕادەستی خاچی سووری میسر دەکرێت بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ دانیشتووانی غەززە.

لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامە، بەهۆیەوە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی قەیرانی مرۆیی و نەمانی سووتەمەنی بووەتەوە و کەرتی تەندروستیش لە ناوچەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و چەندین نەخۆشخانە لەکارکەوتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا