مەسعود بارزانی: پێویستە ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن بکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە لە هەرێمی كوردستاندا ئەمساڵ هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ شەممە مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان لە هەولێر کرد و پێیڕاگەیاندن،  “کوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەکی ترە و لەپێناو پاراستنی شەرعییەت و بەهاكانی دیموكراسی، پێویستە لە هەرێمی كوردستاندا ئەمساڵ هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت”.

وتیشی، گەلی كوردستان قوربانی داوە بۆ ئەوەی بە ئازادی بژی و بەهاكانی دیموكراسی پیادە بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای ڕاپەڕینی گەلی كوردستان لە 1991 لە شاری كۆیە بۆ یەكەمجار ڕامانگەیاندووە كە پێویستە لە شەرعییەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعییەتی دەستووری بڕۆین و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا