یەدەگی دراویی بیانی لە عێراق دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق گەیشتووەتە ١١٥ ملیار دۆلار و ئەو بڕە یەدەگە زۆرترین یەدەگە لە مێژووی عێراقدا.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق گەیشتووەتە ١١٥ ملیار دۆلار و نزیکەی نیوەی ئەو بڕە پارەیە بە دۆلاری ئەمریکییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق بەشێکی زۆری ئەو یەدەگی دۆلارەی کە هەیەتی خستوویەتییە بازرگانی سەلامەتەوە کە ساڵانە بڕی ٤٪ زیاد دەکات و دەتوانن لە کاتی پێویستدا ئەو زیادەیە بگۆڕنەوە بە دۆلار.

مەزهەر محەمەد ساڵح رونیشیکردەوە، ٥٠٪ـی یەدەگی دراوی عێراق کە بە دۆلار نین لە بانکە ناوەندییە ئەوروپییەکاندا بە دراوی پاوەنی ئیستەرلینی و یۆرۆی ئەوروپی و یەنی چینی و یابانی هەڵگیراون.

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، لە ئێستادا عێراق خاوەنی ١٣٢ تۆن یەدەگی زێڕە و بڕەکەشی زیاترە لە ئاستی سەلامەتی جیهانی بۆ یەدەگی زێڕی وڵاتان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا