پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە گەڕەكی قەتەوی لەشاری هەولێر بەهۆی شەڕەوە، سێ كەس بەچەقۆ كوژران.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی سەرکارێزی ناوچەی قەتەوی شاری هەولێر، سێ ئەندامی یەک خێزان کوژران، کە باوک و کچێک و دایکەکەیەتی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، باوکەکە ناوی مام عەبدوڵـڵایە لە شەستەکانی تەمەنیایەتی، ئەو ژنەی کوژراوە ژنی دووەمی مام عەبدوڵـلایە و کچەکەش هی ئەو ژنەیە کە کوژراوە.