برسێتی و توندوتیژی کابووسی ترسناکی دانیشتووانی غەززە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤۆڵکێر تورک کۆمسیاری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، تەواوی دانیشتوانی کەرتی غەززە لە مەترسیی برسێتیدان، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە ئەم کارەی ئیسرائیل بەکارهێنانی برسێتی وەک ئامرازێکی جەنگ بەکاربهێنێت.

لە دوایین ڕاپۆرتیدا کە رۆژی پێنجشەممە لە جنێڤ پێشکەشی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی کرد، تورک پشتڕاستی کردەوە کە زۆرێک لەو ڕووداوانەی لە ماوەی نزیکەی پێنج مانگی جەنگدا تۆمارکراون، ڕەنگە ببێتە تاوانی جەنگ کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون.

ئەو گەمارۆیەی بەسەر غەززەدا سەپێنراوە، یەکسانە بە سزای بەکۆمەڵ

کۆمیساری نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتارەکەیدا لەبەردەم ئەنجومەنەکەدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئیسرائیل قەدەغەکردنی تەواوەتی لەسەر هەموو دابینکردنی یارمەتی، خۆراک، سووتەمەنی و کارەبا بۆ غەززە سەپاندووە، لە نێوان 8 بۆ 21ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو و لەو کاتەوە بەردەوام بووە لە بەربەستکردنی یارمەتییە مرۆییەکان.

تورک ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەمارۆیەی بەسەر غەززەدا سەپێنراوە، یەکسانە بە سزای بەکۆمەڵ، هەروەها دەگاتە بەکارهێنانی برسێتی وەک ئامرازێکی شەڕ و هەردووکیان – کاتێک بە ئەنقەست ئەنجامدەدرێن – تاوانی جەنگ پێکدەهێنن، بە وتەی ناوبراو.

نزیکەی نۆ هەزار دەستبەسەرکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا هەن

هەروەها کۆمیساری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە نزیکەی هەموو دانیشتوانی غەززە بە زۆر ئاوارە بوون و هەزاران کەسیش دەستبەسەر کراون کە زۆربەیان بێ پەیوەندی بوون، لە بارودۆخێکدا کە ڕەنگە ببێتە هۆی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، نزیکەی نۆ هەزار دەستبەسەرکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا هەن.

ڤۆڵکێر تورک هۆشداری دا لە دەرئەنجامەکانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە و داوای ئاگربەستی کۆتایی و ئازادکردنی دەستگیرکراوانی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە کرد.

هەر لە هەمان چوارچێوەدا، یان ئێگلاند ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویج، ، وتی؛ ملیۆنان دانیشتوو گیریان خواردووە و ڕووبەڕووی “کابوسێکی توندوتیژی و برسێتی” بوونەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە پەرلەمانی ئەوروپا داوای ئاگربەست لە غەززە دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی پەسەندکردنی ڕاپۆرتی ساڵی 2023 سەبارەت بە دۆخی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی لە جیهاندا بە زۆرینەی دەنگی بەڵێ 265 دەنگ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا