وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل و توركیا جەخت لە هەماهەنگی نێوان وڵاتەكانیان دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم/قودس كۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە بەرەوپێشچوونی هەماهەنگی نێوانیان كردەوە، ئەمەش دوای چەندین ساڵ لە تێكچوونی پەیوەندیی سیاسی و دیپلۆماسی نێوانیان، بەتایبەتی لەسەر پرسی گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین.

یایر لاپید و مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل و توركیا ئاساییبوونەوەی پەیوەندیی نێوانیان دووپاتكردەوە، بەڵام جەختیشیان كردەوە كە لە هیچ كاتێك لەماوەی دروستبوونی ناكۆكییەكان پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لەنێوانیاندا نەبڕاوە.

بەوتەی وەزیری دەرەوەی توركیا، لە 2021دا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان توركیا و ئیسرائیلدا، هەشت ملیار دۆلار بووە، هەروەها تا كۆتایی مانگی نیسان، هەناردەی توركیا بۆ ئیسرائیل 1.8 ملیار دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا