ئێران هەڕەشەیەکی نوێ لە ترەمپ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران هۆشداریدایە دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشێکی نوێ کە رەنگە لەناو خاکی ئەمریکاوە ئەنجام بدرێت.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران رایگەیاند، ترەمپ کەسایەتییەکی “قێزەون و تاوانبارە” و پابەند نییە بە هیچ بنەمایەکەوە، بەڵام بە هاندانی ئیسرائیل و سعودیە قاسم سولەیمانی کوشت.

وتیشی: ئەمریکا 30 ساڵە هەوڵی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەدات و کوژرانی ئەو دووانە لەسەر دەستی ترەمپ و بەو شێوە ترسناکە، رێگای لەبەردەم خەڵکی ئازادیخوازی جیهاندا کردەوە بۆ تۆڵەسەندنەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەمریکییەکان لە عێراق لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس دەلەرزن و بە بەردەوامی لە ئامادەباشیدان و گەڕی ئاسمانی ئەنجامدەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق خۆڕسکن بەڵام وایان لە ئەمریکییەکان کردووە بەردەوام لە ترسدا بژین.

رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2021، ساڵێک بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسدا تێدەپەڕێت کە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی لە لایەن ئەمریکاوە کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا