پۆڵەتیک پرێس
حەسەن سالم، پەرلەمانتاری عێراق داوا لەحکومەت دەکات پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بپچڕێنێت کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە لەنێویشیاندا سعودیە و ئیمارات و بەحرەین.
حەسەن سالم پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادیقون رایگەیاند، “گونجاو نییە عێراقێک کە داکۆکیکارە لەگەلی فەڵەستین، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێکدا هەبێت کە ناپاکی لەفەڵەستین و گەلەکەی کردووە”.
بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، پێویستە عێراق دووربکەوێتەوە لەو سیاسەتانەی بوونەتە دەستە راستی ئیسرائیل و رۆڵیان هەیە لەکوشتنی گەلی عێراق، لوبنان، سوریا، یەمەن و فەڵەستین.
بەپێی دوایین ئامارەکان، هەتا ئێستا لەئیسرائیل زیاتر لە هەزار و 350 کەس بوونەتە قوربانی و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 170 کەس گیانیان لەدەستداوە.