ئیسرائیل ژمارەیەك پێگەی حەماسی بۆردومان كرد

پۆڵەتیك پرێس

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ژمارەیەك پێگەی حەماسی لە غەزە بۆردومان كرد، ئەوەش لەكاردانەوەی ئەو مووشەكەداهات كە شەوی رابردوو لە كەرتی غەزەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كرا.

ئەو فڕۆكە جەنگییانەی ئیسرائیل چەندینجار چەند هێرش و بۆردومانێكی ئاسمانیان ئەنجام داوە كە پێنج شوێن و خاڵی چاودێری حەماسیان كردووەتە ئامانج.

بەوتەی شایەتحاڵەكان كە بەمیدیاكانیان راگەیاندووە، هێرشەكانی ئیسرائیل زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی زۆری بەپێگەكانی حەماس گەیاندووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، شەڕو ناكۆكی نێوان ئیسرائیل و حەماس چەندین ساڵە بەردەوامی هەیەو بەهۆی ئاڵۆزییەكانیانەوە هەردولا بەردەوام هێرش دەكەنە سەر یەكتری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا