ئیسرائیل پشتگیری وەڵامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر میلیشیاکانی سەربە ئێران لە سوریا کاردانەوەی ئیسرائیلی لێکەوتەوە و بە بڕوای چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی، ئەو هێرشە هێمایەکی ئەرێنی بووە لە هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریکا دژی ئێران.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی “تایمز ئۆف ئیسرائیل”، ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییانە هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا وەک پەیامێک بۆ تاران پێناسە دەکەن لەبارەی پێویستی راگرتنی چالاکی میلیشیاکانیان لە ناوچەکە.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی “والا”ی هەواڵی ئیسرائیلی لە زاری چەند بەرپرسێکەوە بڵاویکردەوە، ئەوان نیگەران بوون لەبارەی کردەوەکانی ئێران لە ناوچەکە کە زۆربەی کات لەڕێی میلیشیاکانیانەوە بوونەتە هەڕەشە.

ئەو بەرپرسانە دەڵێن: ئێرانییەکان نازانن جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا، باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووتر نییە، بۆیە ئەگەر بەردەوام بن لەسەر رێگەی هەڵە ئەوا بەدڵنیاییەوە هێرش دەکرێتەسەریان.

بەپێی زانیارییەکانی “والا”، واشنتۆن پێشتر ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ناوچە سنورییەکانی عێراق و سوریا.

رۆژی هەینی جۆ بایدن رایگەیاند، پێویستە ئێران وەک ئاگادارکردنەوەیەک لە هێرشەکانی ئەمدواییانەی ئەمریکا بۆسەر رۆژهەڵاتی سوریا بڕوانێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا