دوو کۆمپانیای فڕۆکەوانی ھەڵپەساردنی گەشتەکانیان بۆ ئێران درێژکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەڵمانی و نەمسایی بەھۆی گرژی و ئاڵۆزی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەڵپەساردنی گەشتەکانیان بۆ ئێران تا 18ی ئەم مانگە درێژکردەوە.

وتەبێژی کۆمپانیای لۆفتھانزای ئەڵمانی رایگەیاند، بەھۆی دۆخی ئێستاوە کۆمپانیاکەیان تا 18 ى ئەم مانگە گەشتەکانی بۆ ئێران ھەڵپەساردووە و دوای ئەو وادەیەش ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن.

وتیشی، کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکە پێی باشە ئاسمانی ئێران لە ئێستادا بەکارنەھێنێت.

ھاوکات کۆمپانیای ئۆستریان ئێرلاینزی نەمسایی رایگەیاند، لەبەر سەلامەتی دەستە و تیمی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ ئێران ھەڵپەساردووە و بەردەوام دەبن لە ھەڵسەنگاندنی دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

حکومەتی ئەڵمانیا داوا لە ھاووڵاتیانی دەکات ئێران بەجێبھێڵن و دەڵێت لە ئەگەری روودانی ھەر رووداوێکی نەخوازراودا لەوانەیە رووبەڕووی ئەشکەنجە و زیندانیکردن ببنەوە.

دوای ئەوەی ئیسرائیل لە سەرەتای ئەم مانگە ھێرشی کردەسەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا دوو راوێژکاری سوپای پاسداران و 16 کەسی تر کوژران ئێران ھەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە ئیسرائیل کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا