وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆزەوە بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو نەتەوانەی جیهان دەكات ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن.

لە پەیامەكەدا هاتووە، بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاوە، هیوای نەورۆزێكی خۆش دەخوازم بۆ هەموو ئەوانەی لە سەرانسەری جیهاندا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن.

ئەوەشی راگەیاندووە، ئەوانەی جەژنی نەورۆز دەگێڕن لە ئەمەریكا و ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و ئەوروپا یان لە هەر شوێنێكی تری ئەم جیهانەدا، هیواخوازین ئەم ڕۆژە نوێیە، تەندروستییەكی باش و شادمانی بهێنێت، هەروەها ببێتە مایەی نۆژەنكردنەوەی پەیوەندییەكی پڕ مانا و پڕ بەها لە نێوان دۆستان و خۆشەویستاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گردبوونەوە لەگەڵ كەسوكار و هاوڕێیاندا و دانانی سفرەی حەوت سین و خوانی پێكەوەیی بۆ خواردەمەنییە بە چێژەكانی وەك حەوت میوە، بەشێكن لەو نەریتە باوە زۆرانەی لە جیهاندا هەن و وا دەكەن ئەم جەژنە تایبەتمەندێتی خۆی هەبێت.

هێمای بەوەشكردووە، هاوكات پەتای جیهانی كۆرۆنا، وایكردووە ئاهەنگ گێڕان بەم بۆنەیەوە زۆر قورس بێت، بەڵام هیوادارین لەمساڵدا و لە ڕۆژانی داهاتووشدا ڕەوشێكی باشتری تەندروستی ببینین لە سەرانسەری جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا