توركیا لە رۆژئاوای كوردستان ئامادەكاری بۆ هێرشی نوێ‌ دەكات

پۆڵەتیک پرێس

سەربازانی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە، لە رێگەی دانانی مانگی دەستكردەوە لە گوندە كانی عەین عیسا و گیرێ سپی دەیانەوێت چاودێری ناوچەكە بكەن بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ هێرش كردن.

هێڤین ئیسماعیل هاوسەرۆكی كانتۆنی گرێ سپی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو ناوچانەی دەكەونە ژێر كۆنترۆڵی سوپای توركیا وەك گوندەكانی گرێ سپی و عەین عیسا، ئەبوزوهور، كێفیفە، مێڤدوت لە ڕۆژئاوای گرێ سپی، لە رێگەی مانگی دەستكردەوە كۆنترۆڵ كراون.

هاوسەرۆكی كانتۆنی گرێ سپی وتی: لە گوندەكانی عەین ئیسا و گرێ سپی پێنج بنكە و 33 خاڵی پشكنین دروست كراون و دەوروبەریان بە مانگی دەستكرد كۆنترۆڵكراوە.

باسی لەوەش كرد، پێنج بنكە سەربازیەكەی دیكەی توركیا لە گوندەكانی هۆشان، كێفیفە، لە بەردەم گوندەكانی قزلای، شێرگیراك، خربتفەریس دروست كراون.

هێڤین ئیسماعیل باسی لەوەشكرد دیمەنەكان ئاماژە بەوە دەكەن توركیاو گروپە چەكدارەكان ئامادەكاری بۆ هێرش دەكەن و هەوڵ دەدەن ترس و دڵە راوكێ لەلای دانیشتوانی ئەو ناوچانە دروست بكەن، بۆیە ئەركی كۆمەڵگای نێو دەوڵەتیە هۆشیار بێت بەرامبەر بە سیاسەتی توركیا و گروپە چەكدارەكان لە ناوچەكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا