سعودیە لەسەر هێرشەکانی ئێران هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

شای سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی نیازی ئەوەی هەبووە لەگەڵ ئێراندا رێککەوتنی ئاشتی بکات و بەمەبەستی بنیادنانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتە بەشێوازێکی ئەرێنی مامەڵە بکات، بەڵام ساڵی رابردوو حکومەتی ئێران هەستا بە کردنە ئامانجی بارهەڵگرەکانی نەوتی سعودیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیە رایگەیاند، ئێران لەڕێی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سعودیە دەکاتە ئامانج، هاوکات، داوای لە هەڵوێستی بەپەلەی نێودەوڵەتی کرد رێگری لەو وڵاتە بکات لە پەرەپێدانی چەک و پاڵپشتی کردنی کاری تیرۆر.

هاوکات، داوای پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کرد و باسی لەوەکرد، پێویستە هەموومان رووبەڕووی ئەوبەرەنگارییە ئەمنییانە ببینەوە کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی مانگی تەمموزی رابردوو، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هەمیشە ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە بکات و ئەو ناکۆکیانەی لەنێوان تاران و ریازدایە جگە لە لێکتێنەگەیشتنێکی بچوک هیچی دیکە نییە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک