پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق پشكی هەرێمی كوردستانی لە وەرگرتنی گەنم لە 375 هەزار تۆنەوە بۆ 500 هەزار تۆن زیادكرد و بڕیاریشدا رێگە بە جورتیارانی هەرێم بدات بەرهەمەكانیان لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق ساغبكەنەوە.
رزگار حەمە خدر، راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رێككەوتن كە پشكی هەرێمی كوردستان لە وەرگرتنی گەنم، لە 375 هەزار تۆنەوە بۆ 500 هەزار تۆن زیادبكرێت.
راشیگەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیاریداوە رێگە بە جوتیارانی هەرێم بدات تا بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان لە شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ساغبكەنەوە.
هەروەها وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم پێشبینیدەكات بەرهەمی ئەمساڵی گەنم لە هەرێم زیاتر لە ملیۆنێك و 800 هەزار تۆن بێت، ئەگەر حكومەتی فیدڕاڵ تەواوی گەنم لە جوتیاران وەرنەگرێت دەبێ جوتیار خۆی لە بازاڕدا ساغی بكاتەوە، كە بەگوێرەی جۆری گەنمەكان، تۆنێك گەنم لە بازاڕدا لە نزیكەی 600 بۆ 650 هەزار دینارە.