شاندێكی یەكێتی و عەمار حەكیم پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەعدی ئەحمەد پیرە لە شاری بەغدا بە یاوەری رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتی ‌و لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، د. مۆفەق دەرگەڵەیی ڕاوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆمار، حاجی فارس ئاغا رەشگەری ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەیكرد.

لە دیدارێكدا هەردوولا بیرو ڕایان لەبارەی رەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە ئالوگۆڕكرد، هاوكات تیشكیان خستە سەر دواین پێشهات و پەرەسەندنەكانی پرۆسەی سیاسی و كاریگەری بوونی سەقامگیری سیاسی و ئاسایش لە ناوچەكە كە دەبێتە زامنی بەرەوپێشچوونی ئاشتی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی.

هەردوولاش هاوڕابوون كە نزیكی و یەكدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان كلیلی چارەسەری كێشەكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا