پۆڵه‌تیك پرێس:
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پێشنیازێكى نوێ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندنى ناوپۆل به حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌دات، به‌رپرسێكى یه‌كێتیه‌كه‌ش ده‌ڵێت “پێویسته هه‌فته‌ى رۆژێك قوتابى و مامۆستا یه‌ك ببینن”.
به‌هۆى توشبوونى ژماره‌یه‌كى زۆر قوتابى و مامۆستا به ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ماوه‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تى په‌روه‌ردا بڕیارى راگرتنى خوێندنى ناوپۆلى دا و خوێندن كرا به ئه‌لكترۆنى ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى زۆرى لێكه‌وته‌وه.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى به ئه‌لیكترۆنیكردنى سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كان درا، ئێمه جارێكى دیكه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى ناو پۆل پرۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌شكردوه‌ته‌وه.
وتیشى، له پرۆژه‌كه‌دا داوامانكردووه خوێندن تێكه‌ڵه‌یه‌ك بێت له خوێندنى ئه‌لیكترۆنى و ناوپۆل، به خۆپارێزییه، چونكه گرنگه مامۆستا و قوتابى یه‌كترى ببینن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، داوایانكردووه خوێندنگه‌كان بكرێن به گروپ گروپ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌فته‌ى سێ ڕۆژ خوێندن له‌ناو پۆل بێت ئه‌وه‌ى دیكه به‌شێوه‌ى ئه‌لكترۆنى بێت، یان ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌فته‌ى یه‌ك رۆژ قوتابیان ببرێنه‌وه ناو پۆل، به‌ڵام تائێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دراوته‌وه.