دەنگۆی هەڵاتنی زیندانییان لەهەرێم رەتدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن زیندانییەكان لەهەرێمی كوردستان هەڵاتبن.

چەند رۆژێكە لەبەشێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، چەند ڤیدیۆیەك بڵاوبووەتەوە، گوایە زیندانیانی هەرێمی كوردستانەو لەزیندانەكان رادەكەن.

لەو بارەوە رۆژی چوار شەممە، نۆی كانوونی یەكەم بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن، زیندانیانی گرتووخانەكانی هەرێم هەڵاتوون.

شانەی راگەیاندنی جەنگی باسی لەوەش كردووە، كە ئەوان چاودێری دۆخەیەكەیان كردووە، هیچ زیندانییەك رایاننەكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لەچەند شارو شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان بەرێوەدەچێت‌و بەهۆی خۆپیشاندانەكانیشەوە چەندین دەنگۆی جۆراوجۆر بڵاوبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا