قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتە بیانییەكان چەند پرسێك تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری سلێمانی پێشوازی كرد لە ژمارەیەك كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و بەرپرسانی یۆنامی و یەكێتی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان و لە بارەی كۆمەڵێك پرسەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەممە 18_1_2023 بەڕێوەچوو، ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتی بەریتانیا، ئۆلیڤێ دیكۆتینی، كونسوڵی گشتی فەرەنسا، هێپەر پاترسۆن بەرپرسی نووسینگەی كەنەدا، نوێنەری نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر (یۆنامی) و نوێنەری یەكێتی ئەورووپا لەگەڵ كونسوڵەكانی كۆریای باشوور و یۆنان و سەرۆكی زانكۆی ئەمەریكی ئامادە بوون، تیشك خرایە سەر ئازادییە گشتییەكان و مافی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان.

قوباد تاڵەبانی جارێكی تر جەختی كردەوە لەوەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ كاری میدیا و ئازادی ڕەخنەگرتن و پاراستنی ژنان لەو هەڕەشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش كرد لە هەوڵی بەردەوام دان زانكۆكان ببەستنەوە بە بازاڕی كارەوە بە پێی تایبەتمەندی ناوچە و شارەكانی دابەشبوونی زانكۆكان، هەروەها لە پەیوەندی بەردەوام دان لەگەڵ كۆمپانیا گەورە ناوخۆیی و بیانییەكان بۆ كەڵك وەرگرتن لە توانای گەنجان و دەرچووانی زانكۆكان بەپێی پسپۆڕی و شارەزاییان.

لە بەرامبەریشدا كونسوڵ و نوێنەرانی میوان پێزانین و دەستخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ هەوڵەكانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و هاوڕابوون لە بارەی گرنگی پەیوەندی و بیروڕا گۆڕینەوە لە قۆناغەكانی داهاتوودا جەختیان لە هەماهەنگی كردەوە لە پرسە جێگە بایەخە هاوبەشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا