جلەكانی ترامپیان گۆڕی

پۆڵەتیك پرێس:
بەناوبانگترین مۆزەخانەی پەیكەری مۆمەكان لەجیهان، لەهەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا، ئەو جلوبەرگانەیان گۆڕی، كە پێشتر لە بەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكادا بوو.

مۆزەناخەی توسۆی بەناوبانگ، كە بارەگاكەی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، لەهەنگاوێكداو وەك ئاماژەیەك بۆ كۆتایی هاتنی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ، جلوبەرگی ئەو پەیكەرە مۆمەیان گۆڕی، كە بۆ ناوبراو لەمۆزەخانەكە دانرابوو.

مۆزەخانەكە لەجیاتی جلوبەرگە فەرمییەكان، جلوبەرگی تایبەت بەیاری گۆڵفیان لەبەری پەیكەركەی دۆناڵد ترامپ كردووەو كڵاوێكیشی لەسەر كراوە.

ئەم جووڵەیە دوای ئەوە هات، كە ڕۆژی شەممە جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكانی ئەمریكا سەركەوتنی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا راگەیاند، كە رۆژی سێی ئەم مانگە بەرێوەچوو.

مۆزەخانەكە ساڵی 2016 پەیكەرێكی واكسی مۆمی بۆ دۆناڵد ترامپ دانا، كە لەو ساڵەدا براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنە وەك كاندیدی كۆمارییەكان دۆڕا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا