ئێران جارێكی تر شكستی هێنا لە هەڵدانی مانگی دەستكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، لە جێگیركردنی سێ ئامراز لە بۆشایی ئاسماندا سەركەوتوو نەبوون، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە ئەو مووشەكەی پێی هاویشتوویانە نەگەیشتووەتە خێرایی پێویست.

بەپێی راپۆرتی رۆیتەرز، ئەحمەد حوسێنی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی مووشەكی هەڵگری ئامرازەكان بگاتە بۆشایی ئاسمان، دەبێت خێراییەكەی بگاتە سەرووی حەوت هەزار و 600 مەتر لە چركەیەكدا، مووشەكەكەی ئێمە گەیشتە حەوت هەزار و 350 مەتر بۆیە جارێكی دیكەش سەركەوتوو نەبووین.

هەڵدانی مووشەكی هەڵگری مانگی دەستكرد لە لایەن ئێرانەوە كە هاوكات لەگەڵ دانوستاندنە ناڕاستەوخۆكانی ئێران و ئەمریكا بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی بەڕێوەدەچێت، رووبەڕووی رەخنەی وڵاتانی ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بووەوە.

ئەو وڵاتانە ئێرانیان بەوە تۆمەتبار كرد كە هەڵدانی ئەو مووشەكە بڕیار نامەی دوو هەزار و 231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشێل كردووە.

ئێران چەندین جاری دیكەش هەوڵیداوە مانگی دەستكرد لە بۆشایی ئاسماندا جێگیر بكات، بەڵام سەركەوتوو نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا