محەمەد حاجی مەحمود: دڵنیابووم جۆ بایدن دەیباتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ پۆڵەتیك پرێس باس لەئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكات‌و دەڵێت: دڵنیابووم، كە جۆ بایدن هەڵبژاردنەكە دەباتەوە.

محەمەد حاجی مەحمود هەر لەچاوپێكەوتنەكەی پۆڵەتیك پرێس باس لەوە دەكات، كە جۆ بایدن دۆستی كوردەو جەخت لەوەش دەكاتەوە، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، تەنیا بەدوای پارە رایكردووە.

سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكرات هەروەها دەڵێت: بایدن لەهەموو كەسێك باشترە بۆ كورد، چونكە ئەو باوەڕی بە دابەشكردنی عێراق هەیەو ئەوەش لەسوودی كوردە.

پۆڵەتیك پرێس: چۆن پێشبینی دەرچوونی بایدنتان كرد؟
محمەدی حاجی مەحمود، پیرۆزبێت لە هەموو كورد و هەموو دنیا، لەچوار ساڵی ڕابردوو، ترامپ كارەكانی لەخزمەتی خەڵكی ئەمەریكا نەبووـ لە ئەمریكا ئەوە عورفە، ئەو كەسەی سەرۆكە خولێكی تر دەباتەوە، بەڵام من دڵنیا بووم ترامپ ناتوانێت بیباتەوە، چونكە دەمزانی ترامپ شارەزا نییە، دووەمیش ئەوەیە، كە بایدن كەسێكی شارەزایە.

پۆڵەتیك پرێس: باس لەباشی بایدن بۆ كوردو خراپی ترامپ بۆ كورد دەكەیت، ئەمە چۆن شی دەكەیتەوە؟
محەمەد حاجی مەحمود: بایدن خاوەنی پرۆژەی دابەشكردنی عێراقە، ئەمە بۆ كورد باشە، جگە لەوەش لەرابردوو دۆستی كورد بووە، بۆیە بەهیچ جۆرێك پێم خۆش نەبوو ترامپ بیباتەوە، كاتێك حكومەتی عێراقی هێرشیكرد، ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بوو، كەركوك و سنجارو خانەقین و دوس تا دبس و مەخمور هەمووی لەدەست كورد رۆیشت ئەو هۆكار بوو، عەفرین و هەموو كوردستانی سوریای تەسلیم كرد، بە ڕێككەوتن لەگەڵ توركیا، كە ئاسان نییە لە بیر بكرێت، شعوری زۆر كەسی برینداركرد، یەكێك لەوانە قودس ببێت بە پایتەختی ئیسرائیل، 300 ملیۆن عەرەب كاریگەرییان هەیە لەئەمریكا، بۆیە ئەمە ئاسان نییە، ملیارو نیوێكیش موسڵمان هەیە ئەمانە وایكرد منیش دڵنیا بم، كە ترەمپ دەرناچێت.

پۆڵەتیك پرێس: لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان جۆرێك كاردانەوە بەرانبەر ئەو قسەت دروست بوو، كە وتت سەركەوتنی بایدن رادەگەیەنم، قسەت لەسەر ئەو كاردانەوانە چییە؟
محەمەد حاجی مەحمود: من كاتێك وتم بایدن دەیباتەوە، لە دژی من قسە دەكرا، باسی شوێنێكم دەكرد، كە 11 هەزار كیلۆمەتر لە كوردستانەوە دوورە، بەڵام قسەكەی من راست بوو.، 232 هەزار لە ناو ئەمریكا مردووە بە كۆرۆنا، بە دڵنیاییەوە خانەوادەی ئەو كەسانە بەهیچ جۆرێك دەنگ بەترامپ نادەن، چونكە ترامپ بەهۆكاری ئەوە دەزانن، غروریەتی ترامپ و هەبوونی پارە كە وایدەزانی هەموو شتێكە هۆكار بوو بۆ دەرنەچوونی، هەمیشە لە دوای پارە بووە، جگە لەوەی لەگەڵ سعودییە رێككەوتنی كرد نەیوت رێككەوتن بووە، حەقی ئەوەی نەبوو سەرۆكی وڵاتێك بێت.

پۆڵەتیك پرێس: پێتوایە سیاسەتی بایدن لەگەڵ كورد چۆن دەبێت؟
پۆڵەتیك پرێس: من هەموو كەسێكم لە ترامپم پێباشتربووەـ ئێستاش بایدنم پێباشترە، سیاسەتی كاركردنی ئەمریكا گۆڕانی زۆر بەسەردا نایەت، بەڵام سەرۆك دەتوانێت ڕێڕەوەكەی بگۆڕێت، من چەند جارێك بایدنم بینیووەو دۆستی كوردە، بایدن لە هەموو سەرۆكێك بۆ كورد باشترە، چونكە هەرگیز بایدن وەك ترامپ رێگەنادات بە دەبابەی ئەمریكی پێشمەرگە لەكەركوك بشێلرێت.

پۆڵەتیك پرێس: پێتوایە پێشبینییەكەت كاریگەری هەبوو لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریكا؟
محەمەد حاجی مەحمود: من پێم وایە كورد ناتوانێت، كاریگەری دروست بكات لە سەر گۆرینی هەڵبژاردن، بەڵام كاتێك زانیت كەسێك لە دژی كوردە پێویستە قسەی خۆتت هەبێت بۆ ئەوەی بە خەڵك بڵێین ئێمە ئەم كەسە دژمان بووەو كوردستانی سوریای تەسلیم كرد، ماڵوێرانی بۆ میلەتەكەمان هێنا، مامەڵەی لەسەر كورد كرد نوێنەرەكەی هەفتەیەك مایەوە لە توركیا تا سوریای تەسلیمی توركیا كرد، مەوقیف موهیمە، من لە تویتەر بۆ خۆیم ناردووە، بۆ خەڵكی ئەمریكام ناردووە، وتوومە بایدن شایستەی دەرچوونە بە ئینگلیزی و عەرەبی ‌و كوردی ناردوومە، هەندێك بە توانج ناردویەتی، بەڵام من خاوەنی قسەو بۆچوونی خۆمم .

پۆڵەتیك پرێس: چ پەیامێكت بۆ بایدن هەیە؟
محەمەد حاجی مەحمود: من دەڵێم بایدن سەرۆكێكی بە توانا و واقیعبینە، هەموو خەڵك بینی قسەكانی چەند بە ئارامی دەكرد لەم ماوەیە، ئومێدی باشی بۆ دەخوازم.

پۆڵەتیك پرێس: ئەی پەیامت بۆ ترامپ چییە؟
محەمەد حاجی مەحمود: ترەمپیش دەبێت تێبگات لەوەی كە غروریەت و نەخوێندنەوەی‌و هیچ ئیستیقراری قسەی نەبوو لەئەمریكا، پێشم وابوو ئەگەر خەڵكی ئەمریكا بایدن هەڵبژێرنەوە ئەوە میللەتێكی هۆشیارن و ئەگەر ترامپیشیان هەڵبژێردرایەتەوە ئەوە خەڵكەكەی لەگەڵ ئەمەی لای من هیچ جیاوازییان نەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا