ئەمریكا لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت داوایەك لە ئۆپیك پڵەس دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی ئۆپیك پڵەس بڕیاریدا لە مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە (400) هەزار بەرمیل نەوت زیاد بكەن، وەزارەتی وزەی ئەمریكا داوا لە وڵاتانی ئۆپیك پڵەس دەكات بەرهەمهێنانی نەوت زیاتربكەن بە ئامانجی ئاسانكاری لەوەرزی زستاندا.

جگە لە ئەمریكا، وڵاتانی گەورە بە كاربەری نەوت سوورن لەسەر زیادكردنی بەرهەم بە ئامانجی ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.

لە دوو رۆژی داهاتوودا، وڵاتانی ئۆپیك پڵەس دوای كۆبوونەوەی (23) ئەندامی هاوپەیمانییەكەی، بڕیاریاندا لە مانگی كانونی یەكەمی داهاتوو، بەرهەمهێنانی نەوت ڕۆژانە (400) هەزار بەرمیل زیادبكەن.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو داوای لە وڵاتانی سەرەكیی بەرهەمهێنەری وزە لە كۆمەڵەی G20 كرد، ئاستی بەرهەمهێنانیان بەرزبكەنەوە بەمەبەستی دڵنیایی لە بوژانەوەی ئابوورییەكی بەهێز لەجیهاندا.
ئەمە لەكاتێكدایە كۆشكی سپی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ فشار خستنەسەر وڵاتانی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی بۆ زیادكردنی بەرهەمەكانیان..

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا