مەترسییەكانی كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق دەخرێنە روو

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیجیەكان رایگەیاند، عێراق لەژێر هەژموونی ئێران دا دەبێت ئەگەر ئەمریكا لە عێراق پاشەكشە بكات.

غازی فەیسەڵ، سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ دراسە ستراتیجیەكان رایگەیاند: لە ئەگەری كشانەوەی ئەمریكا عێراق دەكەوێتە ژێر هەڕەشەی هەژمونی ئێران و ئەو هێزانەشی دژی كرانەوەی عێراقن بە سەر دەوروبەر و ناوچەكە و جیهاندا دابەش دەبن و دەبن بە هەڵگری ئەجێندای دەرەكی.

سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیجیەكان وتی: ئەو هێزانەی كە كرانەوەی عێراق ڕەتبكەنەوە ئەجێندای دەرەكی هەڵدەگرن لەبەر ئەوەی ئەو كرانەوەیە بۆ عێراق و بەهێزكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی بە تەواوی پێویستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا