پۆڵەتیك پرێس:
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی بڵاویكردەوە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێی بڕیاری دانانی حوسییەكانی یەمەن بۆ لیستی تیرۆر دەكات كە هاوپەیمانی ئێرانن.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، ئێستا ئیدارەی ئەمریكا تاوتوێی بڕیاری دانانی حوسییەكان دەكات لە لیستی تیرۆردا لە ڕوی یاساییەوە یان سەپاندنی سزای زیاتر بەسەریدا.
بەرپرسێكی گەورەی ئەمریكا وتی: لەنێوان بژاردە پێشنیاركراوەكاندا دانانی رێكخراوە تیرۆرستییەكان هەن لە لیستی تیرۆردا، بەڵام وەزارەتی دەرەوە وەڵامی پرسیارێكی نەدایەوە كە ئایا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت حوسییەكان بخاتە لیستی تیرۆرەوە؟
لە كاتی خستنەلیستی تیرۆرەوە پشتیوانیكردنی حوسییەكان دەبێتە نایاسایی و ئەندامەكانی سەفەری ئەمریكایان لێ قەدەغە دەكرێت و موڵك و ماڵیان دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لە رۆژانی رابردوودا گەورە بەرپرسانی ئەمریكا وتیان: هەنگاوە نوێیەكانی ئەمریكا رێدەگرێت لە ئێران ببێت بە خاوەن موشەكی بالیستی و چەك و كەرەستەی سەربازی، وەزیری دەرەوە مایك پۆمپەیۆ وتی: ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا.