ئێران: ئەمریکا پەیامی دانوستانی بۆ ناردووین

پۆڵەتیک پرێس

مەحمود واعزی، بەڕێوەبەری نوسینگەی حەسەن روحانی، سەرۆکی ئێران رایگەیاند، تاران پەیامی واشنتۆنی لەڕێی وڵاتانی ئەوروپا و باڵیۆزخانەی سویسراوە لە ئێران بەدەست گەیشتووە.

مەحمود واعزی ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا ئێران بەنیاز نییە هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکادا ئەنجام بدات، وتیشی: هیچ دانوستانێکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ واشنتۆندا نەبووە.

باسی لەوەشکرد، لەکاتی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکاوە، ئێران هیچ دانوستانێکی دوولایەنەی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نەداوە و ئەو قسانەی لەوبارەیەوە دەکرێن دروست نین.

لایخۆیەوە حەسەن روحانی ئاماژەی بەوەکرد، دۆخی ئێستا لەبارە بۆ لابردنی سزاکان لەسەر ئێران و وتیشی: ئیدارەی بایدن دانی بەشکستی سیاسەتی فشاردا ناوە.

پێشتریش روحانی ئەوەی خستەڕوو، ئێران چاوەڕوانی هەنگاوی کردەییە لە ئیدارەی بایدن و تەنیا بە قسەکانیان قایل نییە و دواخستنی لابردنی سزاکانیشی بە ناپاکی لەقەڵەمدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا